باندێكی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر كران
هێزەكانی ئاسایشی هەولێر باندێكی چوار كەسییان دەستگیر كرد كە كاریان هێنانی مادەی هۆشبەر بووە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هشێتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر "ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له چالاكییه‌كدا له نزیك هه‌ولێر باندێكی نێوده‌وڵه‌تییان ده‌ستگیركردووه كه كاریان بازرگانیكردن بووه به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "بانده‌كه له چوار كه‌س پێكهاتوون و كاریان هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر".
به‌پێ زانیارییه‌كانی به‌یاننامه‌كه، له چالاكیی ده‌ستگیركردنی گروپه‌كه‌دا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر (14) كلیۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك".
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نەهێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێردا ئاماژه به‌وه‌شكراوە، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی (14)ی هۆشبه‌ر دراونه‌ته دادگا.
PM:10:02:21/08/2016