سۆران عومەر بۆ سەفین دزەیی: ئێوە پشێویتان خستۆتە ناو ماڵ بە ماڵی کوردەوە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئێوە پشێویتان خستۆتە ناو ماڵبەماڵی کوردەوە.
سۆران عومە لەنوسراوێكدا وەڵامی لێدوانەکانی سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی داوەتەوە و نوسیوویەتی: "ئێمه پشێوی نانێینهوه، ئێوه پشێویتان خستۆته ناو ماڵبه‌ماڵی ئه‌م میلله‌ته به دزینی قوتی خه‌ڵك و بڕینی مووچه‌و پێنه‌دانی مافی هاووڵاتیان، ئێمه زانیاری هه‌ڵه ناده‌ین به كه‌س، ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین نه هاتوین باوكمان به نایاسایی خانه‌نشین بكه‌ین به وه‌زیرو چه‌ندین زه‌وی به ناوی جۆراوجۆره‌وه وه‌ربگرین و ئوتێلی له‌سه‌ر درووست بكه‌ین و بازرگانی به موڵكی میلله‌ته‌وه بكه‌ین بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن".
ئەو ئەندام پەرلەمانە نوسیویشیەتی "به ڕاستی جورئه‌تی ئه‌وێ به‌رگری له حكومه‌تێك بكه‌ی كه داهاتی نه‌وتی ناشه‌فافه‌و سیسته‌می مووچه‌ی داناوه وه‌ك سزای مووچه‌خۆره‌كانی، به كورتی به‌رگریكردن له‌م حكوومه‌ته به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ده‌وێ نه‌ك لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتهبێژهو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كه‌ی توانای به‌رگری لهخۆكردنیان هه‌یه با ڕووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زاحه‌تانه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌یاندا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تاڵانیه‌ی نه‌وت و ئه‌و هه‌موو نادیاریه‌ی داهات هەیە ڕوونکردنەوەمان بدەنێ."
ئەم نوسینەی سۆران عومەر لە بەرامبەر لێدوانێکی سەفین دزەیدا هاتووە بۆ ماڵپەڕی حکومەت و کە ڕایگەیاندبوو: "لێدوانه‌كانی مەحمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ زانیاریی هه‌ڵه‌یه، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێک كه‌سه‌وه پێی دراوه. ئه‌و كه‌سانه دیارن و بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی، به‌رده‌وام به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت یاری به سۆز و هه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن و پشێوی بنێنه‌وه ".
سەبارەت بە بردنە دەرەوەی پارە لە هەرێمەوە، سۆران عومەر وتوویەتی: "چوار بانكی هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان لێ براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و به‌ڵگه‌كانی له‌به‌رده‌ستمانه، له عێراقه‌وه ٧٨ ملیار دۆلار براوه‌ته ده‌ره‌وه كه نازانرێ كێ و بۆ كێ براوه‌ته ده‌ره‌وه، بەشێكی به‌رچاوی ئه‌و پاره كه ١٢ ملیار دۆلاره له ساڵی ٢٠١٤ له‌و چوار بانكه‌ی هه‌رێمه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه."
سەبارەت بە دامەزراندنی "نایاسایی" نووسیویەتی: "دامه‌زراندنی حزبی و نایاسایی له‌م كابینه‌دا كه به نووسراوی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاگیراوه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی بڕیار‌و واژۆكه‌ی خۆی هه‌زاران كه‌سی دامه‌زراندووه، نموونه‌یه‌كی ئه‌و دامهزراندانانه به به‌ڵگه ده‌خه‌مه‌ڕوو له ٢٧/١١/٢٠١٤ به نووسراوی ژماره ٧٦٣٦ـی سه‌رۆكی حكومه‌ت ١٥٠٠ كه‌س ته‌نها بۆ دهۆك دامه‌زرێنراوه! به نووسراوێكی دی سه‌رۆكی حكومه‌ت له ١٣/٨/٢٠١٣ـدا ٢٠٠ كه‌س بۆ زێره‌ڤانی دامه‌زرێنراوه."
سۆران عومەر باس لەوەش دەکات: "ناعەدالەتی لە دابەشکردنی چەکدا بە سەر هێزی پێشمەرگە کراوە و لە مانگی ٦ و٧ـی ئەمساڵدا، ١٧٥٠ زێره‌ڤانی چه‌كی جۆری (ج.س) یان وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ ١٠٠٠ كڵاشنكۆف و ١٣٠ جی ٣٦ و ١٢ بیكه‌یسی و ١٢ ئاربیجی و ١٠ هاوه‌ن، به‌ڵام هێزەکانی به‌رگری و فریاكه‌وتن ته‌نها ٣ بیكه‌یسی و ٣ ئاربیجی و ٣ هاوه‌نی وه‌رگرتووه".
PM:01:47:27/08/2016