"100 واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە زێباری ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا"

پەرلەمانتارێكی كورد رایگەیاند ئەمرۆ هەیسەم جبوری، ئەو پەرلەمانتارەی پرسیاری ئاراستەی هۆشیاری زێباری كرد، یاداشتی 100 واژۆی پەرلەمانتارانی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ سەندنەوەی متمانە لەهۆشیار زێیاری، وەزیری دارایی عێراق.

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند: پەرلەمانتار هەیسەم جبوری جگە لە ئاراستەكردنی واژۆی 100 پەرلەمانتار‌و بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، داواشی لەسەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان كردوە كە ئەو یاداشتە 100 واژۆییە لەناوهۆڵی پەرلەمان رابگەیەنێت.

هۆشیارعەبدوڵا ئاشكراشی كرد كە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پرسی متمانە سەندنەوە لەهۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە.

رۆژی شەممە 27/8، وەڵامەكانی هۆشیار زێباری لەپەرلەمانی عێراق خرایە دەنگدانەوە كە تەنیا یەك پەرلەمانتار متمانەی بە وەڵامەكانی زێباری هەبوو. ئەمرۆش پارتی دیموكراتی كوردستان 60 ئیمزای كۆكردوتەوە كە ئیمزای فراكسیۆنەكانی یەكێتی‌و یەكگرتووی تێدایە (بە بێی گۆڕان‌و كۆمەڵ)‌و داوا دەكەن ئەو پرۆسەی دەنگدانە لەسەر قسەكانی زێباری رۆژی شەممە كرا، دووبارە بكرێتەوە.



PM:01:54:29/08/2016