بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بڵاوکردەوە

بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بێلایەن دەمێننەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

هەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ لایەنییە لەنێوان هەڤاڵانی یەکێتییدا. هەروەها بەپەرۆشەوە کارمان کردوە بۆ نزیکبونەوە و بەگفتوگۆ چارەسەرکردنی نێوانیان و ریگرتن لە تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانیان، هەر لەم سۆنگەیەوە هەڵوێستی هەڤاڵانی یەکێتی لە گرتنەبەری ئەو ریکارانە بەرز دەنرخێنین.

بەداخەوە کاک عەبدوڵای کویخا موبارەک لە پەیجی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەکێشەکانی ناو یەکێتی، ئێمە رایدەگەیەنین کە ناوەڕۆکی هەر لێدوان و نوسینێکی هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کە هاوشێوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت، بەهیچ شێوەیەک تەعبیر لە راو هەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو رای تایبەتی ئەو کەسەیەو خۆی بەرپرسە لێی.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان



PM:02:47:04/09/2016