زانكۆی ئەمەریكی بەرنامەیەك بۆ گەنجان بۆ بەخشین لەكرێی خوێندن رادەگەیەنێت

بەپێی راگەیەنراوێكی زانكۆی ئەمەریكی عێراق، سلێمانی، بەرنامەیەكی نوێ بۆ بەخشین لە كرێی خوێندن پێشكەشی ئەو گەنجانە دەكرێت كە فۆرمی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەكالوریس پێشكەش دەكەن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

راگەیاندنی بەرنامەی گەنجی چالاک بۆ بەخشین لە کرێی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی، خۆشحاڵە ، بۆ یەکەم جار لە عێراقدا، بە ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی نوێ بۆ بەخشین لە کرێی خوێندن کە پێشکەشی ئەو گەنجە چالاکانە دەکات کە فۆرمی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەکالوریس بۆ خولی پێش وەختە  لە پاییزی ٢٠١٦ پێشکەش دەکەن.
ئەم بەرنامەی بەخشینە  گرینگی دەدات بەو چالاکییانەی کە لە دەرەوەی مەنهەج ئەنجام دەدرێن وەک رابەرایەتی کردن و ئەو کارانەی کە نیشانەی هاولاتی بونێکی باشن. مەبەست لەم بەرنامەیە ئەوەیە گەنجانی چالاک و بەشداری ئەم کٶمەڵگایە بتوانن کواڵتی بەرزی خوێندن بەدەست بهێنن  سێ کەس لە داخوازانیخولی پێش وەختەی وەرگرتن ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ لە بەشێکی کرێی خوێندنەکەیان دەبەخشرێن.
بەخشینەکە بۆ بری %٢٥ ی پارەی خوێندنەکەیە بۆ هەر یەکێک لەو سێ فێرخوازە  بە درێژایی ماوەی خوێندنی لە زانکۆ بە بێ رەچاو کردنی نمرەی بەکالۆری یان ئاستی دارایی داخواز. وە  هەموو ئەو داواکارانە دەگرێتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی زانکۆی ئەمریکییان تێدابێت.
دەربارەی ئەم زەمالە نوێیە سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی، پرۆفیسۆر بروس فیکرسون وتی: " ئەم زەمالەیە لە بۆ بەرهەمهێنانی رابەری باشە، کە ووزەکەی لە پێکەوە کارکردن و بیرمەندیی و ئاستبەرزی ئەکادیمییەوە سەرچاوەی گرتبێت. ‌هیوادارین کە ئەمە ببێتەهۆی هاندانی فێرخوازەکانمان بۆ بیرکردنەوەی دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی خوەێندنی زانکۆ بۆ سوود گەیاندن بە کۆمەلگە."
 
پێویستە داواکار پێشینەی  بەشداربونی هەبێت لە هەر بوارێکدا کە لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون و ڕابەرایەتی کردن ئەنجام بدرێت بۆ نمونە هەر کارێکی خۆبەخشانەی وەک: ئیشکردن لە نەخۆشخانەکان، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، کامپی ئاوارەکان، پاراستنی ئاژەڵان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گروپی ژینگەیی و چالاکی دیکەی هاوشێوە. هەروەها بوارەکانی بەڕێوەبردن یانئەندامێتی چالاک لە گروپ و یانە و رێکخراوە مەدەنیاکان. دەستکردن بە کارێکی نوێ، بەشداریکردن لە چالاکی گشتی  بۆ نموونە چالاکی وەرزشی و مۆسیقی یان هەر هونەرێکی دیکە و یان هەر چالاکیەکی تر کە فێرخواز ئاست بەرزی خٶی تێدا ببینێت و توانای ئیشکردنیکی کاریگەری بە‌هێزتری لە هاوپۆلەکانی نیشان دابێت .
پێویستە لەسەر پێشکەشکار بۆ بەرنامەی بەخشینی کرێی خوێندن کە پێشتر فۆرمی داواکردنی وەرگرتنی بۆ خوێندنی بەکالوریس پێشکەشکردبێت وە  پێویستە پێش بەرواری ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە ئۆنلاین فۆرمی بەرنامەی بەخشینەکە پڕبکاتەوە

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی مەرجەکانی وەرگرتن و فۆرمی داواکاری و  پێوەرەکانی پاڵاوتنی کاندیدەکان، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە:

http://www.auis.edu.krd/scholarships/auis-youth-engagement-scholarship-2016/kurdish

لینكی ڤیدیۆی پەیوەندیدار:

https://www.youtube.com/watch?v=ZLz1eKOM9hU&feature=em-uploademail
 



PM:05:36:06/09/2016