بە فەرمی وەزارەتی دارایی بڕیاری کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی دەرکرد

بە گوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی فرۆکەخانەکانی کەمکردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئومێد محەمەد ڕایگەیاندووە وەزارەتی دارایی لەسەر داوای ئەوان بڕیاریداوە پاشەکەوتی مووچەی کارمەندانی فڕکەخانەکان بڵاوبکاتەوە.

هاوکات ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە "دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو فرۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی بە رێژەی %15 بۆ 30% بە گوێرەی پلەو مەرتەی هەر فەرمانبەرێك".

ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە " بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی لەگەڵ پێدانی موچەی مانگی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن و فەرمانبەرانی هەردوو فرۆكەخانە جگە لە وەرگرتنی موچە بە سیستەمی نوێ لە مانگی ئاب، پاشەكەوتی موچەی مانگی حوزەیران و تەموزیشیان بۆ دەگەڕێتەوە لە بەرئەوەی رەزامەندیەكەی دارایی باس لە گۆڕانكاری موچەی هەردوو فرۆكەخانە دەكات لە مانگی حوزەیرانەو"..



PM:10:05:17/09/2016