پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەگۆڕینی سنورەكانی نەینەوا هۆشداری دەدات
پەرلەمانی عێراق یاسایەكی پەسەند كرد كە هەرچەشنە هەوڵێك بۆ گۆڕینی سنورەكانی پارێزگای نەینەوا پاش ئازادكردنی موسڵ لەدەستی داعش قەدەغە دەكات.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حەیات"ی لەندەنی، ئەحمەد مەدلول جربا، نوێنەری پارێزگای موسڵ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتی: پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری داوە لەسەر سنورەكانی پارێزگای نەینەوا بۆ پێش 2003و رێگری لە هەرچەشنە گۆڕانكاریی لەوسنورانە دەكات.
جربا داوا لە حكومەتو پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ ئازادكردنی موسڵ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی هاوئاهەنگی بكەن.
ژمارەیەكی زۆر كەمایەتی وەك كورد، توركمان، عەرەبو ئاشوری لە موسڵدا دەژینو ئەگەری شەڕی ناوخۆو تایفی لەپاش ئازاد كردنی موسڵ لەو پارێزگایە دەكرێت.
PM:04:05:27/09/2016