توركیا دژایەتی خۆی لەسەر بەشداری شەڕڤانان لەئازادكردنی رەققە راگەیاند

وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمرۆ رایگەیاند بەشداری شەڕڤانانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی شاری لەرەققە داهاتووی سوریا دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆیتەرز، ئەمرۆ مەولود چاوش ئۆغڵو هەروەها رایگەیاند سەرەڕای ناڕەزاییەكانی توركیا‌و رەخنەی توندیان لەئەمەریكا، بەڵام تا ئێستاش بەشێك لەشەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژئاوای رووباری فوراتدا ماون.

ئەم بەرپرسەی توركیا هەروەها رەخنەی توند لەئەمەریكا دەگرێت كە هاوكاری لەگەڵ یەپەگە دەكات كە توركیا بە تیرۆریستی دەزانێت.




PM:04:07:27/09/2016