كێ هاوڕێیەتی بارزانی دەکات بۆ بەغدا؟
سپی زانیاری بلآودەکاتەوە

سبەی بارزانی دەگاتە بەغداو وەفدێكی هاوبەشی هەردوو باڵی یەکێتیش هاوڕێیەتی ئەو وەفدە دەکەن.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" بارزانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا هاوەڵی هەریەک لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەر بەباڵی "زۆرینە" و، شێخ جەعفەر مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەر بەباڵی " ناوەندنی"  بڕیار دەکات.

سەبارەت بە هاوەڵی شێخ جەحفەر لەگەڵ بارزانیدا بۆ ئەو سەردانەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شێخ جەحفەر جگە لەوەی سەر بە باڵی ناوەندی "بڕیارە"، هاوکات فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتیشە، کە پرسی ئازادکردنی موسڵ یەکێک دەبێت لەو پرسە گرنگ و سەربازیانەی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی لێوە دەکات.

هەروەها هەریەک لە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و محەمەدی حاجی مەحموە یاوەری بارزانی دەکەن.

ئەوەی تا ئێستا ئاشکرا بووە، بارزانی بە جیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرکردەی دیاری شیعە عەمار حەکیم کۆدەبێتەوە.


PM:01:03:28/09/2016