هەڕەشەكردن لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی شەرمەزار دەكرێت

هەڵمەتی دادپەروەری لە بەیاننامەیەكدا پەلاماردان‌و هەڕەشەكردن لە ئەندامەكانیان شەرمەزار دەكات‌و رایدەگەیەنێت خەبات بۆ دادپەروەریی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی بەردەوامە.

لە بەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە هاتووە "لە رۆژانی رابردوودا لە شاری هەولێر بە جیا لە هەر یەكە لە شوان سابیر و عەلی مەحمود  هەڕەشە دەكرێت,هاوكات ئێوارەی 27ی مانگیش پەلاماری هاوڕێ كوردی دەدرێت  بە چەقۆ, ئێمە هەڕەشە كردن لە ئەنداممانمان و پەلاماردانیان بە توندی شەرمەزار دەكەین".

دەقی بەیاننامەكە بخوێنەرەوە

پەلاماردان و هەڕەشە كردن لە ئەنداممانمان شەرمەزار دەكەین
لە رۆژانی رابردوودا لە شاری هەولێر بە جیا لە هەر یەكە لە شوان سابیر و عەلی مەحمود  هەڕەشە دەكرێت,هاوكات ئێوارەی 27ی مانگیش پەلاماری هاوڕێ كوردی دەدرێت  بە چەقۆ, ئێمە هەڕەشە كردن لە ئەنداممانمان و پەلاماردانیان بە توندی شەرمەزار دەكەین, چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان كە قەیرانی ئابوری, سیاسی, ئەخلاقییە بە پەلاماردان و هەڕەشەكردن چارەسەرناكرێت, بەڵكە بە بەرینكردنەوەی ئازادییەكان و پیادەكردنی شەفافیەت و چاودێری خەڵك بەسەر داهات و بەرهەم هێنانی گشتی بە تایبەتیش سامانی ژێر زەمینی كوردستان و گەڕانەوەی زەوی و داهات بە تاڵان براو و ئاشكراكردنی داهات و سامانی سەركردە سیاسییەكان و كەسە نزیكەكانیان و دور خستنەوەیان لە دەسەڵاتداریی و رێگاگرتن لە پیس بوونی ژینگە بەهۆی پاڵاوگەی نەوت و كارگای چیمەنتۆی بەرپرسان و قەدەغەكردنی فرۆشتنی نەوت لە رێگای تەنكەر و چاودێری وردی ناردنی نەوت و گازەوەیە لە رێگای بۆرییەوەو كەمكردنەوەی جیاوازی موچە و دامەزراندن بۆ كەمكرنەوەی هەژاری و  .....ەوەیە   .
ئەوەی لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك دەگوزەرێت بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی كوردستانە و چەسپاندنی دەسەڵاتدارێتی چەند بنەماڵەییە  لە كوردستان, ئەم دزی و چەسپاندنە بە زەبرو زەنگ و پەلاماردان و درۆ چارەسەر ناكرێت, خەبات بۆ دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سیاسی بەردەوامە.
هەڵمەتی دادپەروەری
28-9-2016
باشوری كوردستان-هەولێر




PM:01:51:28/09/2016