رۆژێك پشووی فەرمی لەهەرێمی كوردستان هەڵوەشایەوە

یەكێتی مامۆستایان بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی رۆژێكی پشووی خوێندنگا بنەڕەتی‌و ئامادەییەكانی ئێواران دەدات.

لەمبارەیەوە مامۆستا بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان لەلێدوانێکی میدیاكانی یه‌كێتی ڕایگەیاند، "حکومەتی ھەرێم لەئێستادا ڕەزامەندە بەم میکانیزمەی ئێستا موچە دابین بکات و مامۆستایان سێ ڕۆژ لەھەفتەیەکدا دەوامبکەن".

وتیشی:"بەڵام ئێمە ئەو پێشنیازە ڕەتدەکەینەوە، ئەولەویەتی کارکردنی ئێمەش لەئێستادا، دەرکردنی لیستی موچەی مامۆستایانە لەسیستمی پاشەکەوت و باشکردنی گوزەرانی مامۆستایان".

لەبارەی ئەو خوێندنگەیانەی کە دەوامیان ئێوارانەو ھەفتانە جگە لەڕۆژانی ھەیینی ڕۆژێکی دیکەش پشویان ھەیە, مامۆستا بەرھەم وتی:"ھەرکاتێک سیستمی موچەی مامۆستایان گۆڕانکاریی تێداکرا، ئەوکاتە بڕیار لەبارەی یەک ڕۆژی پشوی ئەو خوێندنگەیانە دەدرێت کەدەوامیان ئێوارانە".



PM:04:43:01/10/2016