خۆشترین هەواڵ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان

ڕاوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وادەی ئاسایی کردنەوەی مووچە ئاشکرا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر زۆرە لە ماوەی مانگی ئایندەدا نرخی نەوت بۆ ٦٠ دۆلار بەرزببێتەوە.


د.عەلی بەلۆ شارەزای بواری نەوت و ڕاوێژكاری پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی باسی نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە " دوای ڕێككەوتنی ئۆپیك نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە پاڵ ئەو ڕێككەوتنەی ئۆپیك ئەگەر سعودیە و ئێران بگەنە ڕێككەوتن هەروەها ڕوسیاش، كە لە دەرەوەی (ئۆپیك)ە ڕێكبكەوێت لەگەڵ ئۆپیك ئەوە نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە بە ئاستێك دەگاتە سەرووی 60 دۆلار".
هەروەها ڕاشیگەیاند "ئەگەر وڵاتانی ئۆپیك پابەندی ڕێككەوتنەكە بن ئەوە نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە و لە ماوەی یەك مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 60 دۆلار و سەروتریش".

عەلی بەلۆ، ڕاشیگەیاندووە "بەرزبونەوەی نرخی نەوت وا دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت دابەشكردنی مووچە ئاسایی بكاتەوە

PM:07:31:02/10/2016