لەو ٢٢ قوربانییەی تەقینەوەکەی حەسەکە برپرسێکی کوردی تیایە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری حەسەکە لە ئاهانگێکی هاوسەرگیریدا خۆکوژێک خۆی تەقاندەوەو لە ئەنجامدا ٢٢ کەس بوونە قوربانی کە یەکێکیان بەرپرسێکی کوردە. 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد تەقینەوەکە لەرێگای کەسێکی خۆکوژەوە بووە کە بەپشتێنی مینڕیژکراو خۆی تەقاندۆتەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە گوندی " تەل تەویل" لەسەر رێگای حەسەکە قامشلۆ.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە و بەپێی زانیارییەکانی ئەو لەناو قوربانیەکان بەرپرسێکی کوردی تیایە، بەبێ ناوهێنانی.

ژمارەی بریندارەکانیش بەدەیان بریندار هەیەو بینای ئاهەنگەکەو چواردەوری وێران بووە.

AM:12:31:04/10/2016