دوو خۆكوژ لە ئەنقەرە خۆیان تەقاندەوە
سەرلەبەیالنی ئەمڕۆ شەممە، دوو خۆكوژ له‌نزیك باره‌گای پۆلیس له ئه‌نقه‌ڕه خۆیان ته‌قانده‌وه.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا دوای ئه‌وه‌ی له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا ویستیان دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن له‌سه‌ر رێگای هایما له نزیك باره‌گای پۆلیسی ئه‌سته‌نبول له ئه‌نقه‌ره كه پشتوێنی بۆمب ڕێژكراویان له‌خۆیان به‌ستبوو هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویشیان پێ‌بوو، دوو كه‌سه‌كه ئامادده نه‌بون خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆیه خۆیان ته‌قانده‌وه‌و بەهۆیەوە 10 كەس برینداربوون.
به‌پێی وته‌كانی پۆلیسی توركیا، ئه‌و دوو كه‌سه ژن و پیاوێكن و له ئێستادا ته‌رمه‌كانیان له‌به‌رده‌ستی پۆلیسدایه.
AM:09:58:08/10/2016