ئەم وێنەیە لە فەیسبووکە کوردییەکان هەڵای نایەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەک بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوکرایەوە کە بووەتە جێگەی کاردانەوە و گفتوگۆکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەو وێنەیە کە جۆرێک لە هەڵای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناوەتەوە وێنەی ژمارەیەک کچن کە خۆیان بۆ شاجوانی کوردستان کاندید کردبوو.

ئەو وینەیە کە بەر لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا گیراوە، تێیدا بەشێک لە شاجوانەکان بێ ماکیاژ دەرکەوتوون و زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە ئەو کەسانە شایستەی ئەوە نەبوون کە کاندید بکرێن بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان.



PM:07:24:08/10/2016