لە هەولێر هاوشێوەی هەڵەبجە دیبەیتێکی نێوان پێنج لایەنە سەرەکیەکە پەکخرا

وا بڕیار بوو دەزگای ستاندار کە دەزگایەکی میدیاییە دیبەیتێک بۆ هەر پێنج لایەنە سەرەکیەکەی کوردستان بەناونیشانی (یەکگوتاری کورد بۆ قۆناغی دوای داعش) سازبکات، بەڵام وەک دەزگاکە دەڵێت" بەچەند پاساوێکی نالۆژیکی " نەهڵێرا سازبکرێت.

وا بڕیار بوو ئەمڕۆ ١٠/١١ دەزگای ستاندار لە شاری هەولێر دەیبەتێک لە بارەی (یەکگوتاری کورد بۆ قۆناغی دوای داعش)  ئەنجام بدات بۆ هەر پێنج لایەنی " پارتی ، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی سازبکات"، بەڵام دەزگاکە رایگەیاند بە " چەند پاساوێکی نالۆژیکی رێگری لە ئەنجامدانی دەکرێت".
تا ئێستا دەزگاکە روونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام هەندێک زانیاری رۆژنامەگەری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پارتی بایکۆتی دیبەیتەکەی کردووە.

هاوشێوەی ئەم دیبەیتە، لە شاری هەڵەبجەش رۆژی ١٠/١ وا بڕیار بوو دیبەیتێک سازبکرێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستی بەشداریکردنی پارتیەوە لە ئەندامی مەکتەبی سیاسیەوە بۆ ئاستێکی نزمتر لایەنەکان ئامادە نەبوون دیبەیتەکە سازبکەن.



AM:10:54:11/10/2016