کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکیتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سكرتێریگشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی ڕاگەیاندنی لەتكردنی یەكێتیە.
دەقی راگەیێندراوەكە:
جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،تێكۆشەرانی رێبازی یەكێتی و جەنابی مامجەلال،
به پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كووبۆنەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەبێ بە سەرپەرشتی بەڕێز سكرتێری گشتی بێت، و ئێستاش بە هۆی نەخۆشی جەنابی مامجەلالەوە، دەبێ بە سەرپەرشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بێت. بۆیە داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سكرتێریگشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی ڕاگەیاندنی لەتكردنی یەكێتیە، و بێگومان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كۆبونەوانەن، بە تایبەتیش كە ئێستا هەوڵێكی دڵسۆزانە لە ئارادایە بۆچارەسەركردنی كێشەكان.
ناوخۆی یەكێتی.
سكرتێری روژنامەوانی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی ن ك
13-10-2016