باڵی "ناوەندی بڕیار"ی یەکێتی کۆبووەوە

باڵی "ناوەندی بڕیار"ی یەکێتی كە لەلایەن جێگرانی سكرتێرەوە سەرپەرشتی دەكرێت ئەمرۆ لە ماڵی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

لەكاتێكدا ئەمرۆ شەممە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بەردەوامە،  باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی حزبەکە کۆبووە و تیایدا کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی تاوتوێ کرا.

بە پێی زانیارییەكانی سپی ئەوان دژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نین، بەڵکو دژی بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەن کە دەبوو لەلایەن جێگری یەکەمی سکرتێری گشتییەوە بووایە.



PM:01:42:15/10/2016