هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر نزار ساڵح ناسراو به نزار
مامه خۆبەخشانە بەشداری جەنگی دژی داعشی
کردووە و لە ئێستادا لە میحوەری گوێرە
نزار
مامه ، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی NRT2 ڕایگەیاندووە "وه‌ك هونه‌رمه‌ند
بۆ ماوه‌ى نزیكى ساڵێك ده‌بێت له به‌ره‌كانى جه‌نگم دژى داعش ده‌جه‌نگم به
خۆبه‌خشانه و له محه‌وه‌رى گوێرم"
نزار مامه ده‌ڵێت "چۆن كارى
هونه‌رى به ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت پێشى وایه به‌رگرى كردن له خاكى كوردستان ئه‌ركى
هه‌موو تاكێكى له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت."
ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە "نزار
ساڵح ناسراو به "نزار مامه" له دایكبووى ساڵى 1965 له شارى
رانییه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1972 له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى
كارێكى شانۆیى كردووه، دواى به‌شدارى له فێستیڤاڵى زاخۆ له ساڵى 1983 خه‌ڵاتى
باشترین ئه‌كته‌رى پێدراوه، كارى ده‌رهێنانى بۆ 32 كلیپ كردووه، جگه له‌كارى ده‌رهێنان
بۆ 8 كورته فیلم، دوایین كارى هونه‌رى به‌رهه‌م هێنانى درامایه‌كه به
ناوى "خه‌ج و سیامه‌ند" كه هێشتا په‌خش نه‌كراوه".