وێنە...هونەرمەندێكی ناسراوی كورد توشی كۆستێكی گەورە دەبێت

هونەرمەندی ناسراوی كورد مەریوان سەفائەدین توشی كارەستاێكی ناخۆش دەبێت یەكێكە لە كەسە نزیكەكانی لەدەست دەدات.

مەریوان سەفائەدین لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، هەواڵی كۆچی دوایی باوكی ڕادەیەگەیەنێت و لەگەڵیشیدا وێنەیەكی باوكی بڵاودەكاتەوە و تێكستێكی تیابەتیشی پێشكەش دەكات.

ئەو هونەرمەندە نوسیوێتی "خوات لەگەڵ پیاوە میهرەبانەكە، تۆ میوانێكی چەند ڕۆح سەك بویت،تۆ دوا دیدارت چەند كورت بوو، ئەبێت ژیان بێ تۆ چەند خاڵی بێت،  ژیان چەند دڵ ڕەق بوو، كات بۆ نەوەستا، مردن بۆ لەتۆ نەگەڕا، خوات لەگەڵ پیاوی میهرەبان باوكی من باوكی هەمووان".

بەو پێیەی مەریوان لە دەرەوەی كوردستان و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات، بۆیە نەیتوانیوە بۆ پرسەی باوكی بگەڕێتەوە، بەڵام لە شوێنێكی تایبەتی شاری ستۆكۆڵهم پرسەی بۆ كۆچی باوكی داناوە.



PM:02:33:22/10/2016