بارودۆخی باکور تێکدەچێت
هاوسەرۆکانی شارەی گەورەی ئامادە دەستگیرکران

ئەمشەو پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکانی شاری گەورەی ئامەد، گوڵتان کۆشناک و فرات ئەنالی یان لە شاری ئامادە دەستگیر کرد.

میدیاکانی نزیکی هەدەپە ئەمشەو لە هەواڵی بە پەلەی خۆیاندا دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوسەرۆکەی شاری ئامەدیان بلآوکردەوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، پۆلسی ئەو ولآتە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوسەرۆکە دەگەڕێتەوە بۆ داکۆکیکردن و نزیکی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکەوە.

بەم هەنگاوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا تا ئێستا ٢٨ هاوسەرۆکی شارەکانی باکوری کوردستانیان دەستگیرکردووە.

گوڵتان کاشناک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد جارێکی تریش لەلایەن دەسەلآتدارانی تورکیاوە دەستگیرکراوەو سێ ساڵ زیندانی کراوە.

پێشبینی دەکرێت هەدەپە و بەدەپە، هەردوو حیزبی کوردی خۆپیشاندان و نارەزایەتی گەورە لەسەر ئەم رەفتارانی حکومەتی ئاکەپە ئەنجام بدەن. 


PM:11:11:25/10/2016