ڤیدیۆ...ئەوەی لە پاریس بەسەر هەیفادا هاتووە باوەڕ پێنەكراوە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی هەواڵی هەوڵی ڕفاندنی ئاشكرا دەكات و هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.

هەیفا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانەوە ئاشكرا دەكات چەند ڕۆژێك پێش ئێستا كاتێك چۆتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە فڕۆكەخانەوە سوار تەكسی بووە، شۆفێری تەكسێكە هەوڵی فڕاندنی داوە.

هەواڵەكە دەنگدانەوەیەكی گەورەی ناوەتەوە و زۆر كەس بە لاسیكردنەوەی ئەستێرەی جیهانی كیم كارداشیان  تۆمەتباریان كردووە، كاتێك ماوەیەك پێش ئێستا لە فەرەنسا دزی لێكرا.

لە وەڵامی ئەو قسانەدا هەیفا نوسراوێكی پۆلیسی فەرەنسی بڵاوكردۆتەوە كە تایبەت بۆ دۆسییەكەی كراوەتەوە و باسی لەوەش كردووە كە بە بەڵگەی دیكە وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە گومانی لێدەكەن.

پسپۆڕێكی یاسایی فەرەنسی ئاشكرا كردووە كە بەپێی یاسایی فەرەنسی ئەو نوسراوەی بۆ هەیفا كراوە بۆ هەوڵی ڕفاندن نییە، بەڵكو نوسراوی لەو شێوەی بە شێوازێكی بێزاركردن بەكاردەهێنرێت و دادوەر لێكۆڵینەوەی تێدا ناكات، تائێستاش ئەو خانمە هونەرمەندە لەو بارەیەوە بێدەنگە و زانیاری نوێی لەبارەی دۆسیەكەی ئاشكرا نەكردووە.



PM:02:13:27/10/2016