بە فەرمی.. هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێم ئاشکرایکرد کە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەكرێت.


حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێم بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەكرێت.

ناوبراو هەروەها وتوشییەتی "ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2016، موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازیی دابەشدەكرێت، بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو موچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت، بەڵام ئێمە هیوادارین سەرەتای هەفتە موچەكانیان پێبدرێت".

بە گوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە ژمارەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی 222 هەزار كەسە و موچەی گشتی خانەنشینان مانگانە 109 ملیار دینارە، كە دەكاتە 16%ی موچەی گشتی حكومەتی هەرێم.



PM:08:35:27/10/2016