بارزانی بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە نیگەرانە

بارزانی لەسەر دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە، سەلآحەدین دەمیرتاش و فیغان یوکسەکداغ هاتە دەنگ و نیگەرانی خۆی لەسەر دەستگیرکردنیان دەردەبڕێت.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " بڕیاری گیرانی هەردوو هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو پارتە و دەستبەسەركردنیان لە لایەن حكوومەتی توركیا جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە. مەترسیی ئەوە هەیە كە كرداری لەمجۆرە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخەكە و كێشەكان قووڵتر ببنەوە".

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە "هیوادارین كە هەرچی زووترە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت و كۆتایی بە گرتن و دەستبەسەركردنی هاوسەرۆك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان بهێندرێت و گیراوە سیاسییەكانی ئەو پارتە ئازاد بكرێن. چونكە لە خزمەتی سەقامگیری و پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا نییە".



PM:07:34:04/11/2016