لیرە دابەزی .. دۆلار بەرزبووەوە

دوای دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە لە تورکیا دراوی ئەو ولآتە لە ماوەی سێ مانگدا هێندەی دوێنێ و ئەمڕۆ بەهای بەرامبەر دۆلار دانەبەزیووە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

دوای دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەو دە پەرلەمانتاری ئەو حیزبە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە دی. نرخی ١ $ یەک دۆلار بە ١،٣ یەک لیرەو سێ قروشە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٣٠ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤١ هەزارو ٢٥٠ دینار. رۆژی ١١/٣ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزارو ٢٥٠ دینار.


AM:10:12:05/11/2016