لیرەی تورکی بۆ سێهەم رۆژە نرخێکی نزم تۆمار دەکات
نرخی دۆلار بەرزە

ئەمڕۆ ١١/٦ بۆ سێهەم رۆژە دوای دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپەوە لەتورکیا، دراوی ئەو ولآتە روو لەدابەزینە، بەرامبەر ئەوە دراوە بیانییەکان نرخیان بەرزە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٣٠ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزارو ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤١ هەزارو ٧٥٠ دینار، رۆژی ٥ شەممە رابردوو پێش دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە، نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٢ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٦ هەزارو ٢٥٠ دینار.



AM:10:12:06/11/2016