21 ملیۆن کورد مۆڵەتی ٧٢ کاتژمێر دەدەن بە تورکیا تا دەمیرتاش ئازاد بکات

هەندێک ئاژانس و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە باکور ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەرجەم حیزبەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ٧٢ کاتژمێریان وەک مۆڵەت داوە بە حکومەتی تورکیا تا هاوسەرۆکانی هەدەپەو پەرلەمانتاری کورد لە باکور ئازاد بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی زیندی نیوز کە ماڵپەڕێکی باکوری کوردستانە، محەمەد بەکرلی بەرپرسێکی هەدەپە لە ئامەد دەڵێت" گەلی کوردستان بێدەنگ نابێت لە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارەکان و هاوسەرۆکانی، گەل خۆی بۆ راپەڕینێکی مەزن ئامادە دەکات ئەگەر لەو ٧٢ کاتژمێرەدا دەمیرتاش و هاوڕێکانی ئازاد نەکرێن".

ئەو بەرپرسەی هەدەپە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کورد زەوی و ئاسمانی تورکیا ئاگرتێبەر دەدات و لەهەموو شوێنێک راپەرین دەستپێدەکات.
 



AM:10:59:11/11/2016