یەکێتی "هەڕەشە" لە گۆڕان دەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەند سەرکردەیەکی گۆڕان ئاگادار دەکاتەوە کە هەر توندوتیژییەک لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێدا ڕووبدات ئەوان بەرپرسن.

بە گوێرەی چەند زانیارییەکی تایبەت کە دەست سپی کەوتووە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی "هەڕەشە"ی لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە و بە چەند سەرکردەیەکی گۆڕانی وتووە کە ئەوان بە بەرپرس دەزانن لە هەر پشێوی و توندوتیژییەک کە لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکەوێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت چەند ئەندام پەرلەمانێکی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە خەڵک دەکەن بەشداری خۆپیشاندانەکەی سبەینی بکەن.

هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە هۆشداری دا لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ و لە ڕاگەیەندراوێکیدا هاتوە "لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵی به‌ لارێدا بردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات".



PM:10:44:18/11/2016