ئەم کچە عێراقییە بە وێنە وروژێنەرەکانی گەنجانی عێراقی شێتکردووە

تارا فارس کچێکی ٢٨ ساڵی عێراقییە کە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی سەیدی عێراقی وەک شاجوانی یەکەمی عێراق هەڵبژێردراوە، ئەو بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کە ماڵپەڕە عێراقییەکان بە وروژێنەر ناوی دەبەن بۆتە هۆی سەرنجڕاکێشانی زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی.

تارا لە شاری بەغداد لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی لوبنانی لەدایکبووە و تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە و دواتر دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت لەسەر یوتوب و لە ساڵی ٢٠١٤شدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندی دیاری عێراقی وەک شاجوان هەڵبژێردراوە.

تارا لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە ئێستادا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لێکراوە عێراقی جێهێشتووە.



PM:07:01:25/11/2016