ژمارەی توشبوانی ئایدز لە كوردستاندا بڵاودەكرێتەوە

بەپێی ئامارێكی رەسمی لە ساڵی ٢٠١٦دا، هەشت حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمدا تۆماركراوە كە دانیشتووی هەرێم بوون، 20 كەسی بیانیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

لەبارەی ئەو ئامارەوە، دكتۆر رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، بەراورد بە وڵاتانی دیكەی دەوروبەر، لە هەرێمی كوردستاندا كەمترین حاڵەتی ئایدز تۆماركراوە.

وەزیری تەندروستی ئاشكراشیكرد، ژمارەی توشبوانی ئایدز لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1986ەوە تائێستا گەیشتۆتە 30 حاڵەت.

وەزیری تەندروستی داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات كە گرنگی بەڕێنماییە تەندروستییەكان بدەن بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و داواش دەكات رێنماییەكان لەبارەی پەیوەندی سێكسییەوە جێبەجێبكەن و سرنجی بەكارهاتووش بەكارنەهێنن.



PM:03:19:01/12/2016