میرکڵ نیقاب لە ئەڵمانیا قەدەغە دەکات

راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رایگەیاند" لە ناو ولآتەکەیدا نیقاب قەدەغە دەکات و نابێت هێج ئافرەتێک بیپۆشێت".

لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا لە شاری ئیسن مێرکڵ کە خۆی هەڵدەبژێرێتەوە بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا وتی" ئێمە وا راهاتووین دەم،وچاوی خەڵک دەبێت ببینرێت، لەبەر ئەوەی نیقاب لە ئەڵمانیا قەدەغە دەکرێت". ( بەشداربووانی کۆنگرەی حیزبەکەی مەسیحی دیمکراتی بە چەپڵە ڕێزان پێشوازیان لەو بڕیارە کرد).

مێرکڵ کە بە دۆستی پەنابەران ناسراوەو لە دوو ساڵی رابردوودا رێگای بە سەدان هەزار هاولآتی داوە لە ولآتەکەیدا نیشتەجێ بێت، وتی " پێوەستمان بە پەروردەی ئیندماجە، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبینرێت پڕە لە یەکتر قبوڵنەکردن و توندوتیژی".



PM:10:10:06/12/2016