شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە ئیستانبوڵ روویدا، کۆی کوژراوەکانی هەردووکیان ٢٩ کوژراوە کە ٢٧ یان ئەفسەری پۆلیسن، هەروەها ١٦٦ کەسی تر بیدار بوون، لایەنی بکەرانی ئەمکارە روو لە داعش، یان پەکەکەیە، هەرزوو گەورەترین حیزبی کوردی هەدەپە مەحکومی کرد.
هەدەپە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەڵوێستی خۆی لەسەر تەقینەوەکان ئاشکرا کردو به توندی ههردوو هێرشهكهی مەحکومکرد، هاوکات جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە "كۆتایی هێنان به سیاسهتی دروستكردنی دوژمن و پێكدادان یهكهم ههنگاوه بۆ ئهوهی توركیا بهو رووداوانه بڵێت بوهسته".
هەدەپە پێیوایە بۆ ئەوەی تورکیا دووربێت لە کردەوەت تەقینەوە، "دهبێت توركیا دووربكهوێتهوه له سیاسهتی ململانێ و جهمسهرگیری و كۆتایی به زمان و شێوازی دروستكردنی دوژمنایهتی و سیاسهتی پێكدادان بهێنێت، ئهمهش یهكهم ههنگاو دهبێت بۆ ئهوهی بهو روداوانه بڵێت بوهسته".
دەربارەی ئەو دوو تەقینەوەیەو جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، نوعمان قورتلموش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامژەی بۆ ئەوە کرد، یەکەم هێرش لە رێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و راستەوخۆ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج.
ئەو بەرپسەی تورکیا دەڵێت "تەقینەوەی دووەم پاش تێپەڕینی کەمتر لە خولەکێک (٤٥ چرکە) پاش تەقینەوەی یەکەم روویداوە، کە لە رێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە و لە پارکی موچکای نزیک یاریگاکە خۆی تەقاندووەتەوە" قورتلموش وایوت.
رۆژنامەی حوریەتی تورکی لە زاری سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاوە بڵاوی کردووەتەوە، کە بەهۆی تەقینەوەکانەوە ٢٧ ئەفسەری پۆلیس و دوو هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون، هاوکات ١٦٦کەسی دیکەش برینداربوون.