ماڵپەڕێکی نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایدەکات وەزارەتی
دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم خشتەیەکی نوێی موچە بۆ مانگی ١٠ بڵاودەکاتەوە،
ھەفتەی داھاتوو موچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت.
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی کە پێشتر ماڵپەڕی فەرمی مەڵبەندی
یەکی یەکێتی بوو ئاشکرایکردووە ڕۆژی یەکشەممەو دووشەممە مووچەی مانگی (١٠)ی دەزگای
گشتی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش، لەگەڵ فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و
فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
ماڵپەڕەکە بڵاویشیکردووەتەوە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە موچەی
وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک دەستە دابەشبکرێن.
ڕوونیشیکردووەتەوە کە تا کۆتایی ئەم مانگە، موچەی مانگی ١٠ی
سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.