وا بڕیار بوو حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ پێش کۆتایی ئەمساڵ رەوانە هەرێم بکات، پەرلەمانتارێک دەڵێت" کەمدەکرێتەوە بۆ نیوە".
حکوومەتی عێراق بڕیاری دابوو پێش کۆتایی ئەمساڵ ھەموو پارەی جووتیاران خهرج بکات، بە وتەی پەرلەمانتاری کورد، ئەشواق جاف کە بۆ وشەی راگەیاندووە" وەزارەتی دارایی باس لەوە دەکات بەھۆی نەبوونی پارەی نهختی دەتوانن تەنیا نیوەی ئەو پارەیە خەرج بکەن"، بهڵام وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ "تا ئێستا بەفەرمیی ھیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە".
ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق پێویستە پێش کۆتای ئەمساڵ ھەموو پارەی جووتیاران بۆ 2016 خەرج بکرێت، بهڵام بەپێی زانیاری نوێ که له بهدواداچوونمان دهست کهوتووه، وەزارەتی دارایی عێراق حەواڵەکانی رەوانەی بانکی ناوەندی کردووە و ئێستا چاوەرێی فەرمانی خەرجکردنی پارەکە لە بانکی ناوەندی دەکرێت، بۆ ئەوەی پارەکە رەوانەی پارێزگاکان بکەن به ھەرێمی کوردستانهوه".
جاف دەشڵێت "وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوە دەکەن که ههرچهنده بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە بۆ خهرجکردنی ھەموو پارەی جووتیاران پێش کۆتای ساڵ، بەڵام زەحمەتە بتوانن پارهکه ههمووی بدهن، بۆیه لە دوو رۆژی داھاتوو نیوەی پارەی جووتیاران بۆ 2016 خەرج دهکەن".
بڕیاربوو سەرەتای ئەم مانگە کانوونی یهکهم نیوەی پارەی ئەمساڵی جووتیاران خەرج بکرێت و نیوەکەی تریش لە ٢٦ ئەم مانگە و کاتەکانیش دیاری کرابوو.