هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان(تاك) ناسنامه‌ی ئه‌و 3 ئه‌ندامه‌ی ئاشكرا كرد كه ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییان له‌شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ‌و قه‌یسه‌ری توركیا ئه‌نجامدا.
ئاژانسی فوراتی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌لۆكانی ئازادی كوردستان رایگه‌یاندوه" قاسم یلدرم چاكار كه نازناوی (چه‌كدار خه‌بات) بووه‌و له‌دایكبوی 1990ی ناوچه‌ی ئۆزالپ سه‌ر به پارێزگای وان بووه، له 17ی ئه‌م مانگه چالاكی خۆكوژی له‌دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌شاری قه‌یسه‌ری ئه‌نجامداوه‌و گیانی له ده‌ستداوه".
٧ی ئه‌م مانگه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری له شاری قه‌یسه‌ری كرده ئامانج كه سه‌ربازانی سوپای توركیای تێدابوو به‌وهۆیه‌وه 13 سه‌رباز كوژران و 54ی تریش برینداربوون.
فراتنیوز بڵاویکرۆتەوە، ئه‌نجامدرانی چالاكیی خۆكوژی 10ی ئه‌م مانگه‌ی ناوچه‌ی به‌شیكتاشی شاری ئه‌سته‌نبوڵ كه دوو ئه‌ندامی تاك بوون‌و له‌دژی هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌نجامیاندا، هه‌ریه‌كه له قه‌دری كیلینچ، نازناوی(شه‌ڕڤان شۆڕش ده‌روێش) له‌دایكبوی 1989ی ناوچه‌ی قزلته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای مێردین، بوراك یاووز، نازناوی (ئاندوك سه‌رحات) له‌دایكبوی 1986ی ناوچه‌ی سروچی سه‌ر به ئۆرفا"بوون.
دره‌نگانێكی شه‌وی 10ی ئه‌م مانگه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌نزیك یاریگایه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا روویاندا‌و 45 كوژراو و زیاتر له‌سه‌د برینداریان لێ كه‌وته‌وه.
وەک فراتنیوز بڵاویکردۆتەوە هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان ته‌ئكید له‌به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كان دژی دەوڵەتی تورکیا ده‌كەنەوە.