سەرۆکی پەرلەمان: دەبێ حیزبەکان واز لە موجامەلەی سیاسی بێنن، خەریکی باشکردنی بژێوی هاوڵاتیان بن.

د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان، وتی "بارودۆخی هەرێمی کوردستان، لە رووی سیاسی و ئابورییەوە، لە ئاستێکی زۆر خراپدایە. دەبێ حیزبەکان واز لە موجامەلەی سیاسیی یەکتر بێنن و بیر لە رێگە چارەی سەرەکی دوو کێشەی گەورەی هەرێمی کوردستان بکەنەوە، کە ئەوانیش:

یەکەم: باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، کە ئێستا لە قۆناغێکی زۆر خراپدایە، بەداخەوە لەم ڕۆژانەدا هەندێ بەڵگە نامەی نهێنی ئاشکرا بوون، دەریدەخەن خەریکە، بەشێکی زۆری (بیر و بلۆکە نەوتییەکان)ی هەرێمی کوردستان تاڵان دەکرێن و بە کۆمپانیا جیهانییەکان بە نهێنی دەفرۆشرێن.!

دووەم: دەبێ حیزبەکان گفتوگۆی ڕاشکاوانە بکەن، دوور لە موجامەلەی سیاسی و چارەسەرێکی گونجاو، بۆ کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە، دوور لە پینە وپەڕۆ و چارەسەری کاتی.



PM:02:48:27/12/2016