دێلاڤ فەرەج، خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی گەلی کوردستان نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات و دەشڵێت خۆشەویستی نییە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دێلاڤ حسێن دەڵێت : هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیم نییه، ڕێزم بۆ هه‌موو كه‌سێكیش هه‌یه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت " زۆر تەمەڵم بۆ وەرزشکردن بەڵام کێشێکی نۆرماڵم هەیە؛ ٥٣ کیلۆ بە ١٦٧ سانتیم".
دەقی چاوپێکەوتنەکە
ئاژانس: چۆن بوو ده‌ستت به كاری ڕاگه‌یاندن كرد، بۆچی گه‌لی كوردستانت هه‌ڵبژارد؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: سەرەتا کە منداڵ بووم لە تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی پێشکەشکاری بەرنامەی گەنج بووک بووم، دواتر بە هۆی خوێندنەوە نەمتوانی بەردەوام بم. کە قۆناغی ئامادەییم تەواو کرد بیستم گەلی کوردستان پێویستی بە پێشکەشکار هەیە، چوومە ئەوێ؛ وەرگیرام و ماوەی ساڵێک زیاترە لەو کەناڵه کار دەکەم.
ئاژانس: تا چه‌ند ئاسووده‌یت به كاره‌كه‌ت؟ هیچ كات بیرت له گۆڕینی كه‌ناڵه‌كه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: نەخێر من گەلی کوردستانم خۆش دەوێت و زۆر ئاسوودەم بە کارکردن لەگەڵیاندا.
ئاژانس: به جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ئێستا كچه‌بێژه‌رێكی زۆر له كه‌ناڵه‌كان كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: بێگومان ئه‌وه جێگه‌ی دڵخۆشییه، منیش ئێستا بۆ خۆم یه‌كێكم له‌وان و سه‌ره‌تای كاركردنمه، ئه‌وه‌ش زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه نیشان ده‌دات.
ئاژانس: گه‌ر به تۆ بڵێن خراپترین بێژه‌ری كورد هه‌ڵبژێره، كێ دیاری ده‌كه‌یت؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: هه‌موو كه‌س كاتێك ده‌بێته بێژه‌ر به‌شی ئه‌وه توانا و لێهاتوویی خۆی هه‌یه، ڕه‌نگه خراپیشی تێدا بێت به‌ڵام به ڕای من كه‌س زۆر خراپ نییه، بۆیه ناتوانم ئه‌و بڕیاره بده‌م.
ئاژانس: كه‌سێكی چۆنیت و چ شتێك كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌رت هه‌یه؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: من زۆر حه‌ز به خواردن ده‌كه‌م و هه‌موو جۆره‌كانی تاقی ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر گوێش له گۆرانی ده‌گرم و گۆرانی و میوزیك كاریگه‌رییان زۆره له‌سه‌رم، زۆریش حه‌ز به كاری نواندن و فۆتۆگرافی ده‌كه‌م.
ئاژانس: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له ژیانتدا هه‌یه؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیم نییه، ڕێزم بۆ هه‌موو كه‌سێكیش هه‌یه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
ئاژانس: كاتێك وه‌ك بێژه‌ر ده‌ركه‌وتیت، قه‌ت هه‌بووه گوێت له‌وه ببێت خه‌ڵك له پشتی خۆته‌وه باست بكه‌ن؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: به‌ڵێ چه‌ندین جار له شوێنه گشتییه‌كان منیان ناسیوه‌ته‌وه و هه‌ندێك كه‌س هه‌بووه هاتوون بۆ لام و ده‌ستخۆشیشیان كردووه، به‌ڵام كه‌سیش نییه له پشته‌وه قسه‌ی پێ نه‌وترێت، بۆیه به‌ڵێ ئه‌وه‌ش ڕووی داوه.
ئاژانس: تا چه‌ند گرنگی به پاراستنی جه‌سته‌ت ده‌ده‌یت؟ كێش و باڵات چه‌نده؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: زۆر تەمەڵم بۆ وەرزشکردن بەڵام کێشێکی نۆرماڵم هەیە؛ ٥٣ کیلۆ بە ١٦٧ سانتیم.
ئاژانس: ئێستا كێشانی نێرگه‌له له‌نێو گه‌نجاندا به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه بووه‌ته باو، تۆ هیچ كات ئه‌وه‌ت تاقی كردووه‌ته‌وه؟
ده‌لاڤ فه‌ره‌ج: نه‌خێر تاقیم نه‌كردووه‌ته‌وه، حه‌زیشی پێ ناكه‌م.