مامۆستایانی ناڕازی بە نیگەرانیەوە لە حیزبەکان و یەکێتی مامۆستایان، بایکۆتیان شکاند

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بایکۆتى دەشکێنن و دەگەڕێنەوە هۆڵەکانى خوێندن.

لە بەیاننامەکەى مامۆستایانى ناڕازی کە کۆپیەکەی دەست سپی کەوتووە، هاتووە "تاماوەیەک  سەرجەم چالاکییەکانمان ڕادەگرین، بەڵام بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنى بەڵێنەکانى حکومەت لە دەستکاریکردنى سیستەمى موچە و دابینکردنى بڕە پارەى هاندان و ڕێگریکردن لە سزادانى مامۆستایان ، بە پێچەوانەوە لە کاتى پێویستدا دەست بە فشارە مەدەنى و یاساییەکانمان دەکەینەوە".

مامۆستایانی ناڕازی نیەگەرانن لە هەڵوێستی حیزبەکان و رۆشنبیران و کەسوکاری قوتبایان کە یارمەتیدەر نەبوون لە گەیشتنى ئەم خەباتە مەدەنییە بە ئامانجەکانى".

ئەنجومەنى مامۆستایانى ڕازی ئەوەشیان نووسیوە "بە توندى ئیدانەى هەڵوێستى هەندێک کەسایەتى ناو یەکێـتى مامۆستایانى ماوە بە سەرچوو دەکەین کە ڕێگربوون کە ڕیگربوون لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان".




PM:08:59:15/01/2017