کەناڵێکی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
ئاشکرایدەکات حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک بۆ پێداچونەوە بە پاشەکەوتی مووچەی
فەرمانبەراندا پێک دەھێنێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی پێداچونەوە بەو
سیستمەدا .
کەناڵی کوردسات نیوز کە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی
سیاسیی یەکێتییەوە پاڵپشتی دارایی و سەرپەرشتی دەکرێت هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و
تێیدا هاتووە " حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک بۆ پێداچونەوە بە پاشەکەوتی مووچەی
فەرمانبەراندا پێک دەھێنێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی پێداچونەوە بەو
سیستمەدا".
هەروەها لە هەواڵەکەی ئەو کەناڵەدا هاتووە
" تەواوبونی سیستمی تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەران کاریگەری لەسەر
پێداچونەوە بە پاشەکەوتەکەدا دەبێت، چونکە ئەو سیستمە دوو مووچەیی ناھێڵێت و
بەھەدەردان لە موچەی فەرمانبەراندا کۆتایی پێدەھێنێت."