هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایان لە بارەی مووچەوە

بەرێوبەری ژمێریاری لە پەروەردەی گشتی سلێمانی خەرجکردنی پارەی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە، بەبێ دیاری کردنی بەشەوانە.

"شێرکۆ سەعید” بەرێوبەری ژمێریاری لە پەروەردەی گشتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان سەرجەم مامۆستایان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی و رەچاوکردنی "بەشەوانە”.

وتووشییەتی دوای دەرکردنی رێنماییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کە لە بڕگەی "شەش”دا بڕی تەواوکردنی بەشەوانە دیاری کرابوو، وەزارەتی پەروەردە دڵنییایی داوە بەمامۆستایان ھەر مامۆستایەک لە خوێندنگاکان وانە بڵێتەوە دەرماڵەی ھاندانەکە دەیگرێتەوە، لە ئێستاشدا رێنماییەکان گشتاندنی بۆ کراوەو بەرێوبەری خوێندنگاکان لیستی مامۆستایان ئامادە دەکەن بۆ خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدرا مامۆستایانی دەرەوەی شار "سەدو پەنجا ھەزار”و مامۆستایانی سەنتەری شارەکان "سەد ھەزار” دیناریان وەک دەرماڵەی ھاندان بۆ خەرج بکرێت.



PM:10:04:30/01/2017