تاڤگەری ئازادی هاوسەرۆکانی پێشووی هەڵبژاردەوە

کۆنگرەی تاڤگەری ئازادی کۆنگرەی خۆی کۆتایی پێهێناو هاوسەرۆکانی خوولی پێشوو، شیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵای سەرلەنوی بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەو رێکخراوە هەڵبژاردەوە.

کەمێک پێش ئێستا بە دەنگی زیاتر لە ٢٠٠ دەنگ لە کۆی ٢٧٥ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی دوەمی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، شیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵا، وەک هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان هەڵبژێردرانەوە.
 
کۆنگرەی دووەمی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بە دروشمی "بە بونیادنانی سیستەمی خۆبەرێوبەری دیموکراتی قەیرانەکانی دەسەڵات تێدەپەڕێنین"دوێنێ کاتژمێر ٩:٠٠ لە هۆڵی دێرینی شاری سلێمانی دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوامی بوو.
 
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە ١٧/١٠/٢٠١٤ کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی سازکردووە و شیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵا بە هاوسەرۆکان هەڵبژێردران.



PM:07:07:03/02/2017