سەیدسادق سكاڵا لەسەر مەلاكرێكار تۆمار دەکات
قایمقامی شارۆچكەی سەید سادق دژی وتەكانی مەلا كرێكار دەوستێتەوە كە گەنجانی ئەو شارەی بە "هەتیوباز"و "نێرباز" ناولێبردوە.
لەمبارەیەوە دیاری ره‌فیق، قایمقامی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق به "وشه"ی راگەیاند: به فكری "بۆگه‌ن و وه‌ڕین"ی ئه‌و، گه‌نجانی شاری وه‌لی و شاری شۆڕش پیس نابێ كه له گرته‌یه‌كی فیدیۆییدا دوور له هه‌موو ئادابێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و عورفی و ئاینی و تۆمه‌تێكی ناشیرینی داوه‌ته پاڵ گه‌نجانی سه‌یدسادق، به‌شێوه‌یك كه ئێمه نامانه‌وێ ئه‌و وشه ناشیرینانه بێنه ده‌ر له زارمان.
وتیشی : دیاره به ده‌ستی گه‌نجانی ئه‌م شاره، كاتێك ئه‌میری "جوندولئیسلام" بووه، لێدانی كوشنده‌ی پێ گه‌یشتووه و ته‌زێنراوه، بۆیه ده‌یه‌وێت گه‌نجانی شاره‌ی سه‌یدسادق به‌خراپ ناو به‌رێت، وه‌ك گورگی برسی و به‌ده‌می پیسه‌وه، هه‌ر جاره هێرش ده‌كاته سه‌ر شار و گوندێكی ئه‌م كوردستانه.
قایمقامی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق ئه‌وه‌شی گوت: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و سكاڵای له دژ تۆمار ده‌كه‌ین.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌لا كرێكار له وه‌ڵامی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌له‌فیدا، گه‌نجانی سه‌یدسادق به "هه‌تیوباز" و "نێرباز" ناو ده‌بات.
PM:02:53:05/02/2017