عادل موراد: کادیرەکانی حیزب دوای سەرکردەکانیان ناکەون

سكرتێری‌ ئەنجومەنی‌ ناوەندی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دەڵێت " "ئێستا كادرو ئەندامانی‌ حزبەكان بێ ئاگا لە پرۆسەی‌ سیاسی‌ دوای‌ فەرمانی‌ سەركردەكانیان ناكەون و راو بۆچون و سیاسەتی‌ حزبەكان هەڵدەسەنگێنن و هەڵوێستی‌ خۆیان دەبێت لەسەری‌ زۆر بە راشكاوانە".

عادل موراد، سكرتێری‌ ئەنجومەنی‌ ناوەندی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت" جارێكی‌ تر 30 حوزەیران دووبارە نابێتەوە و رێككەوتنی‌ حزبی‌ بە پشتكردنە بەرژەوەندی‌ باڵای‌ میللەت ئیمزا ناكرێت".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی کە وا ناسراوە زیاتر مەیلدارە بە ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان، دەڵێت" دەشڵێت "رای‌ گشتی‌ رۆڵی‌ گەورەی‌ هەیە لە ئاراستە كردن و رەفتاری‌ سەركردایەتی و چۆنیەتی‌ گفتوگۆكانیان لەگەڵ حزبەكانی‌ تردا، ئەوەی‌ روونە هەموو كەس لەو باوەڕەدایە كە نە 30 حوزەیرانێكی‌ دیكە بە ئاسانی‌ دوبارە دەبێتەوە".

راشیگەیاندووە، لە بەر ئەوەی‌ خەڵك هۆشیارەو بە سندوقی‌ دەنگدان سزای‌ حزبەكان دەدەن، ئەگەر هەڵە بكەن.



AM:11:34:20/02/2017