سلێمانی.. بەهۆی شەڕەتەقەوە دوو كەس برینداربوون
شەوی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا كە بەوتەی پۆلیس دوو كەس برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: شەوی رابردوو بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە شەڕ دروست بووە و تەقەیان لەیەکتر کردوە.
وتەبێژەکەی پۆلیس وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، ھێزەکانمان دەستبەجێ چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەرو چەند کەسێکیان دەستگیرکردوە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا.
وتەبێژەکەی پۆلیس بۆ snn ئاشکرایکرد، بەھۆی ڕوداوەکەوە دووکەس بەفیشەک برینداربون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
PM:02:54:26/02/2017