هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بڕیاریدا خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سەرپشک بکرێن لە دیارکردنی یەکێک لە زمانەکانی کوردی یاخود عەرەبی تا بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بۆیان هەژمار بکرێت

لەو بڕیارەدا کە ئیمزای وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرەن هاتووە "لەمەودوا دەرچوانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەشی زانستی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی (کۆمەڵەی پزیشکی ئەندازیاری، زانست) دەتوانن تەنها نمرەی وانە پەیوەندیدارەکانی (فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەوەرزانی، زمانی ئینگلیزی) هەژماربکەن و هەژمارکردنی وانەکانی دیکەش ئارەزوومەندانە دەبێت، بەمەرجێک پێشکەشکار لە سەرجەم وانەکاندا دەرچووبێت".

هەر لەو بڕیارەدا هاتووە "ئەم بڕیارە لە پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) جێبەجێ دەکرێت".



PM:10:47:29/03/2017