یەکێتی وادەی دەستکاریکردنی مووچەی ئاشکراکرد

ماڵپەڕێکی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وادەی دەسکاریکردنی پاشەکەوتی مووچەی ئاشکراکرد.

ماڵپەڕی SNN کە پێشتر زمانحاڵی مەڵبەندی یەکی یەکێتی بوو ئێستاش لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە خاوەندارێتی دەکرێت بڵاویکردووەتەوە بڕیاروایە لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا گۆڕانکاری لەڕێژەی پاشەکەوتی موچەی سەرجەم فەرمانبەراندا بکرێت و ڕێژەیەک لەپاشەکەوتی موچەیان کەمبکرێتەوەو فەرمانبەرانی وەزارەتی دادیش لەو چوار چێوەیەدا دەبن.

ئاشکراشی کردووە پێشتر بەدواداچون بۆ موچەی دادنوسان و فەرمانبەرانی جێبەجێکارو سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی داد کراوە، بەڵام دواتر ئەوە ڕاگەیەنراوە کە بڕیاردراوە گۆڕانکاری لەڕێژەی پاشەکەوتی موچەی سەرجەم فەرمانبەران بەیەکەوە بکرێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە تائێستا بڕیارنەدراوە موچەی فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی داد پێش وەزارەتەکانی دیکە دەستکاری بکرێت، "ھەر گۆڕانکارییەک لەموچەدا بکرێت سەرجەم وەزارەتەکان پێکەوە ئەنجامدەدرێت".



AM:11:30:31/03/2017