بەرشەلۆنە ڕیاڵ توشی شۆک دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەرشەلۆنە پلان دادەنێت بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینەدا.

بە گوێرەی بەرنامەی شیرنجویتوی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پلانی گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، جەیمس ڕۆدریگێزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی داڕشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو یاریزانە ٢٥ ساڵە لەم وەرزەدا تەنها حەوت یاری وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە و زێدانیش دڵنیای داوەتێ کە دەتوانێت لەم هاوینەدا سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.

بە گوێرەی میدیا ئیسپانییەکە لیۆنێل میسی توانیویەتی جەیمس ڕازی بکات کە بچێتە بەرشەلۆنە.



PM:02:25:05/04/2017