مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی راگەیەندراوێک بلآودەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان له‌سلێمانی دەستەی کارگێڕی ئەو حزبە کۆبووە و دواتر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەیەنراوەکە:
سه‌عات (12)ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ (8/4/2017)، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان موفتی به‌رێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی به‌وردی باسكرا‌و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیو پارتی، سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌ش بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ ریفراندۆم و چوونی وه‌فدی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا تاوتوێ كرا.
سه‌ره‌نجام :
1. كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر‌و راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ریفراندۆم، به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
2. دوای گوێ گرتن له‌ڕاپۆرتی زاره‌كی هه‌ڤاڵ عه‌دنان مفتی، سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌ش بۆ به‌غداو چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا‌و هێزه سیاسیه‌كان، له‌پێشه‌وه‌یانه‌وه سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ مافی ئاڵا هه‌ڵكردن له‌كه‌ركوك و ریفراندۆم، به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
3. سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی، تێكرا ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌ختیان كرده‌وه، كه چی دیكه ناكرێ دیسپلینی حزبایه‌تی و جێبه‌جێ كردنی په‌یره‌وه‌ی ناوخۆ و ژیانی حزبایه‌تی و په‌یره‌وی ناوخۆ فه‌رامۆش بكرێ، بۆیه بڕیاردرا، كه لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌ره‌شتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕ و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك لێپرسراوی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی و گه‌یاندنی په‌یامی كۆبونه‌وه‌كان به‌جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌ركیان پێ سپێردرا، به‌رپرسیاربن له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌درێن، سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌روا له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت، داموده‌زگاكانی ئاسایش، پێشمه‌رگه، ته‌واوی ئۆرگانه‌كان و رێكخراوه دیموكراتیه‌كان. له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیشیان چۆنێتی جێبه‌جێكردنی په‌یره‌وی ناوخۆ و دارشتنی رێسای جێبه‌جێكردنی سزا‌و پاداشت له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی-دا، به‌پێی بڕیاری دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كه له‌رێكه‌وتی(13/3/2017) ئه‌نجامدرا، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پێشلكاریان ئه‌نجام دابێ، سه‌رزه‌نشتی ره‌سمیان ئاراسته ده‌كرێ.
ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/4/2017
PM:03:53:08/04/2017