کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردی داخرا

کەناڵی XFM TV کە کەناڵێکی ناوخۆیی بوو لە لایەن ڕادیۆی XFM دامەزرێنرا، پاش نزیکەی ساڵێک لە پەخش کەناڵەکە ڕاگیرا و تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە کەناڵی XFM TV کە کەناڵێکی ناوخۆیی بوو ڕاگیرا و لە میانی بەرنامەی بەیانیانی ڕادیۆیی ئەو کەناڵەدا بەشێک لە بینەران پرسیاریان لە داخستنی کەناڵەکە کرد، بەڵام پێشکەشکارانی کەناڵەکە جگە لە جەختکردنەوە لە داخرانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکارەکەی نەدا.

XFM ڕادیۆییەکی ئینگلیزی- کوردییە و یەکێکە لە ڕادیۆ ناسراوەکانی کوردستان و بارەگای سەرەکی لە سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە.

وەک لە خۆناساندنی دەزگاکەدا لەسەر ماڵپەڕەکەیاندا هاتووە، ئەوان دەزگایەکی سەربەخۆن و زیاتر گرنگی بە پرسەکانی گەنجان دەدەن و لە ڕووی داراییەوە هیچ پاڵپشتییەکی داراییان نییە و پشت بە ڕیکلام دەبەستن.



AM:10:04:12/04/2017