خانمە پێشکەشکارێکی کورد سنگی خۆی پیشان دەدات: ئەمە چییە دەرکەوێت یان دەرنەکەوێت

ئەستێرە کەریم، کچە بێژەری دیاری پێشووی کوردستان تیڤی و یەکێک لە ناسراوترین کچە پێشکەشکارەکانی بەرنامەکانی منداڵان لەم ڤیدیۆیەدا دەڵێت ئەم پارچە گۆشتەی "ئاماژە بۆ سنگی" دەکات و دەڵێت ئەمە گرنگی چییە دەرکەوێت.

ئەستێرە ڤیدیۆییەکی لایڤی نوێی کرد لە ژێر ناونیشانی " کەپتی سێکس لە ھەموو کورد!" و دەڵێت "ئەستێرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەمووان کەپتی سێکسیان هەیە"و هەروەها دەڵێت نابێت لە ئازادییەکان بترسین.

ئەستێرە پێشتر کەمپینێکی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هەموو خانمێک مافی خۆیەتی کە لەکاتی منداڵبووندا هاوسەرەکەی لەگەڵدا بێت و دەڵێت دەبێت لەمەودوا پیاوان بچنە ناو نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە، هەروەها ئاماژە بە خراپی مامەڵەی ئەو کەسانە دەکات کە لەو نەخۆشخانانە کاردەکەن و دەڵێت نەخۆشخانەی منداڵبوون قەسابخانەیە.

ئەو لە لایڤێکی پێشتووتریدا کە بۆ کەمپینەکەی کردووە دەڵێت "من باوەڕم بەوە نییە لەچکێک بکەم و نوێژبکەم وەختی بانگە، ژنێک منداڵی دەبێت هاواربکەم بڵێم چییە ئازای گانبەی لەژێر لێفەکەدا بیری ئەمەت نەبوو، جا کە ئەزانی وایە بۆچی ئەخەویت، دەی قاچت بەرزکەرەوە، هەتا ئەم وشانە بمێنێت من لێرەم و زمانتان دەبڕم هەر کەسێکە، لەمەودوا ئەمە ناخوات و داوا لە هەموو ژنەکان دەکەم داوا لە هەموان دەکەم بێنە دەنگ".

ئەو خانمە دەشڵێت "لای من لەجێی سندان قوزەڵقرتە، بڕشێیتەوە گووت تێ دەگرم، هەرگیز نابێت تۆ گوڵم تێ بگریت من نەعلت تێ گرن، گوڵم تێ بگریت من دڵت تێدەگرم، ماچم بکەیت من باوەشت پیا دەکەم، من نازانم بۆ ژنی کورد هێندە زوڵملێکراو خۆیان دەردەخەن و دەترسن، ئەوانەی سکیان هەیە و دۆست و کەسوکاریان هەیە، من بم لە شوێنێ ئێوە هەر ئێستا سکم پڕدەکەم و مێردەکەم دەبەمە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون، بەڵام بەداخەوە من سکم پڕنابێت، ئەگەر بمتوانیایە دەهاتمەوە بۆ کوردستان و بۆ تەحەدا مێردەکەم دەربردە ژوورەوە، ١٠٠ ژنی لێ بوایە دەمبردە ژوورەوە، ئەو نایەتە ژوورەوە بۆ ئەوەی سەیری ناوگەڵی تۆ بکات، ئەو دەبێت بە باوک ئەو لە قیمەی خۆشییەکاندایە".

ئەو دەڵێت من دەمەوێت یارمەتی دایکەکانتان و ژن و کچەکانتان بدەم، گەر ئەمە نەکەم هەموان بەو سوکایەتییەوە لەدایک دەبن و دەڵێت "دەتوانن ئەم کەمپینە شێر بکەن، با ئیتر بەسب بێت پۆست و کەمپینی یەکتری بدزن".

ئەو دەڵێت دەبێت ئەم کێشەیە دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و بە هەڕەشەوە دەیڵێم و ناترسم، ئێوە قەسابخانەتان داناوە نەک نەخۆشخانەی منداڵبوون، هەروەها دەڵێت "هەرچەند هەڕەشەم لێ دەکەن ناترسم، من ١٦ ساڵ لە تەلەفزیۆن کارمکردووە، (...) من شەرەفی خۆمم نەدۆڕاند، بەو مانایە نا کەلەگەڵ کەسدا نەخەوتووم، من لەگەڵ ئەو کەسە دەبم کە دەمەوێت ئەوە مافی خۆمە، من موڵکی پارە و خانوو شتی وا نیم، بەس موڵکی جەستەی خۆمم، بەس لەگەڵ ئەواندا نەبوو، بەس ئەگەر نەبووم ئەوا نامبێت، تا ئێستاش هەڕەشەم لێ دەکرێت دەڵێن مەیەرەوە بۆ کوردستان".

ئەو نوسیوییەتی " خاوەنى هيچ دینێک نیم و نەبووم و نابم، خۆت ماندوومەکە!!!"




PM:09:19:16/04/2017